خووله‌کانی دیکە

یانەیەکی نەرویجی ژیری دەستکرد دەکاتە راهێنەری یانەکەی

Yariga App

یاریگا –

لە رووداوێکی سەرنجڕاکێشدا، لە یارییەکی تاقیکاریدا لە خولی نەرویجی، ژیری دەستکرد وەک راهێنەری یەکێک لە یانەکان بەکارهێنرا، بەڵام ئەنجامەکانی جێگەی سەرنج نەبوون.

تیپی دووەمی یانەی هام کام کە لە خولی نایابی نەرویج یاری دەکات، رۆبۆتێکی بۆ یارییەکی تاقیکردنەوە وەک راهێنەر بەکارهێنا. رۆبۆتەکە کە داتای یەکێتی تۆپی پێی نەرویجی و هەموو زانیارییەکانی یاریزانان پێدرابوو فەرمانی سەیر و سەمەرەی دەردەکرد.

سەرەتا هام کام بە لێدانی سزا بەرامبەر نێسی ناوخۆیی پێشکەوت و ژیرە دەستکردەکە 9 هێرشبەری خستبووە ناو پێکهاتەکەوە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by SPORTD (@sportdhq)

لە کۆتاییدا تیپی رۆبۆتەکە بە ئەنجامی 6-1 بەرامبەر بەو تیپەی کە راهێنەری مرۆڤی هەبوو، دۆڕا.

فێلیکس ماگاس سەبارەت بە تاقیکردنەوەکە گوتی:

تۆپی پێ لە ئێستاوە زۆر سەرنجی لەسەر داتاکانە. بەڵام ئێمە مامەڵە لەگەڵ مرۆڤدا دەکەین. هەموو یاریزانێک رۆژانە لە دۆخێکی جیاوازدایە، ئەوەش بۆ 22 یاریزانی ناو یاریگا راستە. “ژیری دەستکرد هەرگیز ناتوانێت شیکاری بۆ هۆکارە مرۆییەکان بکات.

فرانک وێرموت، راهێنەری پێشوو و راوێژکار لە کۆمپانیایەکی ژیری دەستکرد لە میونشن، روانگەیەکی جیاوازی هەیە:

“بەگشتی، ئەگەری ئەوە هەیە کە رۆبۆت تیمێک رێکبخات. چونکە ئەم تەکنەلۆجیایە ھەموو داتای راھێنەری ھەیە سەبارەت بە یاریزانەکان و باری جەستەیی و دەروونیان و پێگەکانیان و ھەروەھا زانیاری لەسەر تیپی بەرامبەر و پلانی تاکتیکی راھێنەر. لەم جۆرە بارودۆخانەدا ژیری دەستکرد دەتوانێت وەک راهێنەرێک کاردانەوەی هەبێت و پێشنیارەکان پێشکەش بکات. بەڵام جیاوازی سەرەکی ئەوەیە کە ژیری دەستکرد بڕیارەکان لەسەر بنەمای راستییەکان دەدات نەک هەست و سۆز.

تاقیکردنەوەکە لەلایەن کۆمپانیای تەکنەلۆجیای ئیدسیڤا کرا، ئەم تاقیکردنەوە ئەوەی سەلماند لە تۆپی پێدا، مرۆڤ لە ژیری دەستکرد بالا دەستترە.

بابەتی زیاتر

Back to top button