ئیتاڵیاگرنگترین

دوای تەنها 30 چرکە، کۆنسێساو بە تووڕەییەوە کۆنگرەى رۆژنامەوانی جێدەهێڵێت

Yariga App

یاریگا –

سێرجیۆ کۆنسێیکاو راهێنەری میلان دوای دۆرانیان به‌رامبه‌ر به‌ فاینۆردی بە خێرایی کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی بەجێهێشت.

رۆسۆنێری لە یاریی پاشكۆی  قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر به‌ فاینۆردی هۆڵه‌ندی به‌ تاكه‌ گۆلێك دووچاری شكست بوو، به‌هۆی ئه‌م دۆرانه‌ ره‌خنه‌ی زۆر ئاراسته‌ی تیپه‌كه‌ی كۆنسیساو كرا.

رۆژنامەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا بڵاویکردەوە، راهێنەری میلان دوای یارییەکە ناچاربوو زیاتر لە 15 خولەک لە دەرەوەی ژووری كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی  لە یاریگای دی کویپ لە شاری رۆتەردام چاوەڕێ بکات، بەڵام لەگەڵ میدیاکانی ئیتاڵیا قسەی کرد.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژەی بەوەشکردووه‌، کاتێک راهێنه‌ری میلان چووه‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانیه‌كه‌، تەنها وەڵامی یەک پرسیاری دایەوە و كۆنگره‌كه‌ی جێهێشت.


لە وەڵامی پرسیارێکدا کە ئایا چاوەڕوانی زیاتر لە میلان دەکات، سێرجیۆ لە وەڵامدا گوتی، ئێمە کەش و هەوا، پلانی ئه‌وانمان ده‌زانی، بۆ ئێمه‌ روون بوو كه‌ یارییەکه‌ قورس ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە باشی دەستمان پێکرد بەڵام زوو گۆڵمان لێكرا ئەم شتانە روودەدەن، چانسی ئەوەمان هەبوو لانیکەم یاریه‌یكه‌ یەکسان بکەینەوە.

لە کۆتاییدا گوتی، باشە، ئێستا یارییەکەم بۆ ئێوە کورت کردۆتەوە، بەو پێیەی لە دەرەوەی ژووری كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی 15 خولەک چاوەڕێم کرد، تەنها 30 چرکە به‌سه‌ بۆ ئێره‌.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە کۆنسێیکاو هەستی بە بێزاری کردووە، چونکە ناچار بووە ماوەیەک چاوەڕێ بکات، لە کاتێکدا جەیمس سمۆلی بەرگریکاری یانەی فاینۆرد کۆنگرەیە رۆژنامەوانیه‌كه‌ی له‌ كاتی خۆی درێژتر بووه‌ ئه‌مه‌ش راهێنه‌ری میلانی نیگه‌رن كردووه‌ و هه‌ر بۆیه‌ 30 چركه‌ قسه‌ی كردوو كۆنگره‌كه‌ی جێهێشت.

بابەتی زیاتر

Back to top button