بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تەواو؛ نەورۆز گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

یانەکەی شاری هەڵمەت و قوربانی ئەستێرەکانی دەپارێزێت

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز بە فەرمی گرێبەستی مەڕوان حوسێنی بۆ ماوەی دوو ساڵ نوێکردەوە.

هەفتەی رابردوو و لە دوای بردنەوەی دێربی کوردستان بەرامبەر هەولێر، تۆڕی وەرزشی یاریگا، لە سەرچاوەی ئاگاداری نێو یانەکە، هەواڵی نوێکردنەوەی گرێبەستی مەڕوانی بڵاوکردبووەوە.

تایبەت بە یاریگا؛ نەورۆز دوای بردنەوەکەی لە هەولێر گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

مەڕوان حوسێن کە هاوینی 2023 لە نەجەفەوە روویکردە ریزەکانی نەورۆز و پێشتر لە ریزی یانەی هەولێر یاریی دەکرد، گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2027 لەگەڵ نەورۆز نوێکردووەتەوە و دوو ساڵی دیکە لە شاری هەڵمەت و قوربانی دەمێنێتەوە.

مەڕوان لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 18 یاری 11 گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە، کە لە دوایین یاریی قۆناخی یەکەم بەرامبەر هەولێر گۆڵێکی کرد.

هێرشبەرە عێراقییەکە دوای کلاودیۆ ماڕادۆنا دەبێتە دووەم یاریزانی نەورۆز گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2027 نوێبکاتەوە، کە پێشتر لە ریزی یانەکانی تەڵەبە و شوڕتە و نەفت و زەوڕا یاریی کردووە و سێ یاریی نێودەوڵەتیشی بەدرێسی هەڵبژاردەی عێراق کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button