سعوودیە

بۆ یەکەمجار لە مێژوو، خانمە ناوبژیوانانی سعودی لە لایان فیفاوە مۆڵەتیان پێدەدرێت

Yariga App

یاریگا –

سێ ناوبژیوانی ئافرەتی سعودی بۆ یەکەمجار مۆڵەتی ناوبژیوانی نێودەوڵەتی فیفایان پێدرا و دەتوانن لەسەر ئاستی جیهانی ناوبژیوان بکەن.

یەکێتی تۆپی پێی سعوودیە رایگەیاند، سێ ناوبژیوانی خانمی ئەو وڵاتە بە فەرمی مۆڵەتی نێودەوڵەتی فیفایان بۆ ساڵی 2025 وەرگرتووە. ئەم بڕیارە رۆژی چوارشەممە لەلایەن فیفا پشتڕاستکرایەوە، مۆڵەتی نێودەوڵەتیش بەو سێ ناوبژیوانە درا.

بەگوێرەی ئەو لیستە راگەیەندراوە، هیبەت ئەلعوید وەک ناوبژیوانی ناوەند، ئیمان ئەلمەدەنی وەک یاریدەدەری ناوبژیوان و ریم ئەلبیشی لە بەشی ناوبژیوانی فوتساڵ ئەو مۆلەتەیان پێدراوە. لیژنەی ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ناوبژیوانانی خولی رۆشەن مۆڵەتەکەی بە ناوبژیوانان بەخشی.

بابەتی زیاتر

Back to top button