ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

تەواو؛ ریال مەدرید بەهای گواستنەوەی ڤینیسیۆس بۆ سعوودیە دەستنیشان دەکات

ریال مەدرید بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی ڤینیسیۆسدا

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید چوونە دەرەوەی ئەستێرەیەکی گەورەی لە هاوینی داهاتوو یەکلاییکردەوە.

ریال مەدرید لەلایەک جەنگی گەیشتن بە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ دەکات و لەلایەکی دیکەش، بەرگەی فشاری سەر گواستنەوەی چەند ئەستێرەیەکی دەگرێت.

ریال مەدرید لە یاریی چوونی پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخی 16 لە یاریگای ئیتیحاد 2-3 لە مانچێستەر سیتی بردەوە.

جۆزێپ پێدربۆڵ، رۆژنامەنووسی دیاری ئیسپانیا و پێشکەشکاری بەرنامەی ئێل چیرینگویتۆ دووپاتیدەکاتەوە، ریال مەدرید هەموو دەرگایەکی بەڕووی چوونە دەرەوەی ڤینیسیۆس داخست.

لە ماوەی رابردوودا، یانەکانی ئەهلی و هیلالی سعوودی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس دەستپێکردبوو، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاتلێتیک، تاوەکو کۆتاییەکانی مانگی رابردووش، پەیوەندی لە نێوان بریکاری یاریزانەکە و سندووقی وەبەرهێنانی گشتی سعوودیە هەبووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێل چیرینگویتۆ، ریال مەدرید ئامادەنییە دەستبەرداری ڤینیسیۆس بێت، بەمەش ئەگەر ڤینیسیۆس بیەوێت یانە شاهانەکە جێبهێڵێت، ئەوا ئۆفەرەکان دەبێ بگەنە یەک ملیار یۆرۆ، کە بەهای مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەستێرە بەڕازیلییەکەیە لە مەدرید.

بابەتی زیاتر

Back to top button