ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ وادەی بەڕێوەچوونی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا دیاری دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

بەفەرمی وادەی بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا دیاری دەکرێت.

دوێنێ چواشەممە تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامەکە راکێشرا، کە یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا، ریال سۆسیداد و ئاتلێتیکۆ مەدرید گەیشتوونەتە قۆناخی پێشکۆتایی.

ریال مەدرید و ریال سۆسیداد لە قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەیەک دەگەن، یاریی چوون لە رێکەوتی 26ـی شوبات لە یاریگای ریالی ئارینا دەکرێت و یاریی گەڕانەوەش لە رێکەوتی 1ـی نیسان یاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ دەبێت.

لە یاریی لووتکەش بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید بەیەک دەگەن، یاریی چوون لە 25ـی شوبات لە یاریگای مۆنتجویک لە بارسێلۆنا دەکرێت و یاریی گەڕانەوەش لە 2ـی نیسان لە ریاز ئایر میترۆپۆلیتانۆ لە مەدرید دەکرێت.

بەوشێوەیەش لە ماوەی مانگێكدا ئاتلێتیكۆ مەدرید و بارسێلۆنا سێ جار رووبەڕووی یەک دەبنەوە، یارییەکەی دیکەش لە 16ـی ئادار لە گەڕی 28ـی لالیگا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button