ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ کار بۆ گواستنەوەی هاونیشتیمانیەکی دەکات بۆ ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ کاریگەری خۆی بەکاردەهێنێت بۆ پلانی گواستنەوەکانی ریال مەدرید و لە ئێستاوە داوا دەکات بۆ گواستنەوەکانی هاوینی داهاتوو هاونیشتیمانییەکی لە هەڵبژاردەی فەڕەنسا بگوازنەوە بۆ قەڵای سپی.

شاهانەکان مێرکاتۆی زستانەیان بێ هیچ چالاکیەکی کڕین تێپەڕاند سەرباری بوونی پێکانێکی زۆر لە ریزەکانیاندا، بەتایبەت لە هێڵی بەرگری.

بەگوێرەی زانیارییەکانی Le10sportی فەڕەنسی، کیلیان هانی یانەکەی داوە لە گواستنەوەکانی هاوینەدا گرێبەست لەگەڵ ویلیام سالیبا ئەنجام بدەن.

سالیبا ماوەیەکی زۆرە وەک ئامانجێکی سەرەکی لەنێو کارگێڕی ریال بۆ پێگەی دڵی بەرگری بیری لێدەکرێتەوە، بەڵام خودی یاریزانەکە هەردەم خواستی مانەوەی پیشانداوە لەگەڵ ئارسیناڵ.

ئەوە و هەروەها یانەکەشی داوای بڕە پارەیەکی زۆر دەکات وەک نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە دەیانەوێ وەک گرانبەهاترین بەرگریکار بیفرۆشن.

دوایین هەڵوێستی ئارسیناڵ بۆ دەستبەرداربوون لە بەرگریکارەکەی بۆ ریال مەدرید – Yariga

رەنگە هەوڵەکانی کیلیان هێزێکی زیاتر بە هەوڵەکانی مەدرید ببەخشێ بۆ قاییلکردنی بەرگریکارە 23 ساڵانەکە. بەتایبەت ئێستا لە ریزی یانەکەی پایتەخت دوو فەڕەنسیی دیکە بوونیان هەیە کە ئەوانیش فێرلان مێندی و چوامینیە، بەڵام گومان هەیە کە ریال دەستبەرداریانبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button