ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک رێگربووە لە رۆشتنی یاریزانێکی یانەکەی

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیلک بۆ پارێزگاریکردن لە مانەوەی یاریزانێکی رۆڵی هەبووە و رێگربووە لەوەی لە گواستنەوەکانی زستانەدا بارسێلۆنا جێبهێڵێت.

بە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی بارسا لەدوای چاڤی هێرناندێز، فلیک توانیویەتی تیمێکی تۆکمە و نایاب دروستبکات لەو یاریزانانەی پێش هاتنی ئەویش لە یانەکەدابوون جگە لە دانی ئۆلمۆ کە بۆ تیمەکەی زیادکرا لە بازاڕی گواستنەوەکانی هاوینە. هەر بۆیەش راهێنەرە ئەڵمانییەکە دەیەوێ بژاردەکانی بەردەستی وا بە ئاسانی لە کیس نەچێ. ئەوە بۆیە رێگری لە فرۆشتنی ئێریک گارسیا کردووە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە لە بازاڕی زستانەدا بەتەواوەتی لە گواستنەوەی بۆ کۆمۆی ئیتاڵی نزیک بووەوە، بەڵام فلیک ئەوی پێ یاریزانێکی گرنگ بووە بۆ پلانەکانی.

رۆمانۆ ئەوەشی ئاشکراکردووە کە رێککەوتنی نێوان کۆمۆ و بارسێلۆنا تەواو نزیکبووەوە لە یەکلاییبوونەوە بە بڕی 7 ملیۆن یۆرۆ و گۆڕانکارییەکان، بەڵام فلیک پێداگری کردووە لە هێشتنەوەی یاریزانە 24 ساڵانەکە.

لە 21ی یەنایەردا و لە میانی کۆتا یاریی قۆناخی 32 بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16 گارسیا پاداشتی راهێەنەرەکەی بە گۆڵە پر بایەخەیەکەی بەرامبەر بێنفیکا دایەوە کاتێ لە خولەکی 86 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە بۆ 4-4 پێش ئەوەی لە خولەکی زیادکراودا. ئەوە و هەروەها لە خولی ئیسپانیاش خاوەنی گۆڵێک و ئەسێستێکە لەم وەرزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button