![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/FB_IMG_1739351141926-780x470.jpg)
یاریگا –
سەفین مەنسوڕ یاریزانی هەولێر تووشی پێکان هاتووە و بۆ چوار هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.
دوای ئەوەی لە خولەکی حەفتی یاریی نێوان نەورۆز و هەولێر تووشی پێکان هات و بە ناچاری گۆڕانکاری پێکرا و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات، سەفین مەنسوڕ هێرشبەری هەولێر دوای پشکنینی پزیشکی دەرکەوتووە یاریزانەکە لە ماسولکەکانی رانی تووشی پێکان بووە و ئامۆژگاری کراوە لەلایەن پزیشکانەوە کە دەبێت ماوەی چوار هەفتە پشوو بدات بۆ ئەوەی بە تەواوی لە پێکانەکەی چاک بێتەوە.
هێرشبەرەکەی هەولێر بەم دواییانە ئاستێکی بەرزی لەگەڵ یانەکەی پێشکەش دەکرد و متمانەی سەمیر بابۆی راهێنەری بە دەستهێنابوو بۆ ئەوەی بە شێوەی سەرەکی یاریی بکات، سەفین ئەم وەرزە خاوەن چوار گۆڵ و سێ ئەسیستە لەگەڵ هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق.