ئیسپانیائینگلتەراگرنگترین

بارسێلۆنا یاریزانێكی نیوكاسڵی ده‌وێت

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا یەکەم هەنگاوی خۆی بۆ گواستنەوەی ئەلێکساندەر ئیزاك هێرشبەری سویدی و یانەی نیوکاسڵ یونایتد هاوێشت.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بارسێلۆنا به‌شێوه‌یه‌كی نا فه‌رمی گفتوگۆی سەرەتایی لەگەڵ ئەو کەسانەی نزیکن لە ئیزاك كردووه‌ و یاریزانه‌ سوێدیه‌كه‌ ده‌یه‌وێت درێسی یانه‌ی بارسێلۆنا بپۆشێت، به‌ڵام به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گرێبه‌سته‌كه‌ ده‌بێت چونكه‌ نیوكاسڵ ئاماده‌نیه‌ له‌ 100 ملیۆن یۆرۆ كه‌متر ده‌ستبه‌رداری یاریزانه‌كه‌ بێت.


هەروەها رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، جگه‌ له‌ بارسا، ئارسیناڵ کە هێزێکی دارایی زیاتری هەیە، ئارەزووی زۆری گواستنەوەی ئیزاك ده‌كات.

باسی له‌وه‌شكردووه‌، دوای ئەم پەیوەندییە سەرەتاییە، بارسێلۆنا هیچ هەنگاوێکی دیکەی نەناوە، بەشێکیش بەهۆی سنووردارکردنی یاسایی دارایی یاریی پاكه‌، كه‌ بووەته‌ رێگر بۆ ئەنجامدانی جوڵەی گەورە تری یانه‌ كاتالۆنیه‌كه‌.

بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت له‌ هاوینی داهاتوو ده‌ستبه‌رداری چه‌ند یاریزانێكی بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت گرێبه‌ستی ئیزاك یه‌كلایی بكاته‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button