ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەراگرنگترین

تێری هێنری له‌ نێوان ئێمباپێ و هالاند باشترین هه‌ڵده‌بژێرێت

Yariga App

یاریگا –

تێری هێنری ئەفسانەی ئارسیناڵ لە میانی ستۆدیۆی شیکاری کەناڵی سی بی ئێس سپۆرت بۆ پاشكۆی قۆناخی شازده‌ی چامپیونزلیگ، کیلیان ئێمباپێ و ئێرلینگ هالاندی بەراورد کرد و باشترینی له‌ نێوان ئه‌م دوو یاریزانه‌ هه‌ڵبژارد.

لە گفتوگۆی نێوان جەیمی کاراگەری ئەفسانەی لیڤەرپوول و میکا ریچاردزی یاریزانی پێشووی یانەی مانچێستەر سیتی لەگەڵ هێنری لە گفتوگۆیان له‌ باره‌ی یارییه‌كه‌ و بردنه‌وه‌كه‌ی ریال مه‌درید كرد باسی هالاند و ئێمباپێیان كرد.

تێری هێنری گوتی،

بۆ من کیلیان ئێمباپێ بژاردەی باشتری هەیە بۆ یاریکردن، ئەو یاریزانێکە ساڵ و نیوێکە هەوڵدەدات وەک هێرشبەری ناوەڕاست یاری بکات، لە پاریس سانجێرمان هەوڵیدا، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، ئێستا لە ریاڵ مەدرید کە گەورەترین یانەی ئەوروپایە، ئەو کارە دەکات، دەبێت خۆی لەگەڵ ئەم رۆڵەدا بگونجێنێت.

ئاماژەی بەوەشکرد،

هالاند لە سەرەتاوە هێرشبەرێکی دیاربووه‌ پێگه‌ی ئه‌ویش روونبووه‌ له‌ كوێ ده‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت، پێمانوابوو لە دوای میسی و رۆناڵدۆ، هالاند و  ئێمباپێ ئەستێرەی داهاتوو دەبن ، بەڵام لەبری ئەوەی زیاتر خۆیان بسه‌لمێنن شێوازی یاریکردنی خۆیان دەخەنە ژێر پرسیارەوە.


هه‌روه‌ها زیاتر گوتی،

قسه‌مان لەسەر ئامارەکان نییە، چونکە ژمارەی گۆڵکردنیان سەرسوڕهێنەرن، له‌وانه‌یه‌ باشترین نەبن، بەڵام لە لوتکەدان، هەندێک دەڵێن ئێمباپێ، هەندێک دەڵێن ڤینیسیۆس، هەندێکی تریش دەبینن کە یاماڵ یان هالان به‌ باشترین یاریزان داده‌نێن.

کاتێک کاراگەر پرسیاری ئەوەی لێکرد کە کام هێرشبەر وەک راهێنەر به‌باشتر ده‌زانی؟  هێنری گوتی،

بە دڵنیاییەوە ئێمباپێ، چونکە بژاردەی جیاوازت پێدەبەخشێت، دەتوانێت لە لای راست و چەپ و هەروەها لە ناوەڕاستیشدا یاری بکات.

هه‌روه‌ها هێنری پرسیارێکی تاکتیکی ئاراستەی ریچارد كرد و گوتی، پێت باشە وەک بەرگریکار رووبەڕووی کام یاریزان ببیتەوە؟

ریچارد لە وەڵامدا گوتی،

پێم باشە رووبەڕووی هالاند ببمەوە، چونکە هەمیشە دەزانیت دەیەوێت چی بكات، به‌ڵام كیلیان دەتوانێت بۆ هه‌ردوو لای یاریگا بڕوات و كۆنترۆڵكردنی زه‌حمه‌ته‌.

کاراگەریش به‌ هێنری گوت، من لەگەڵ میکا هاوڕام،بەڵام دەمەوێت لێت بپرسم، ئەگەر تۆ راهێنەر بیت، بێگومان هێرشبەرێکی باشت دەوێت، بەڵام هالاندت هەیە کە هەموو رۆڵەکان ناگێرێت، بەڵام لە وەرزێکدا زیاتر لە 30 گۆڵ دەکات، ئایا ئه‌و باشتر نیه‌ له‌ تیپه‌كه‌ت هه‌بێت؟

هێنری وەڵامی دایەوە و گوتی،

ئه‌گه‌ر تیپه‌كه‌ت باش بیت ئه‌وا تۆ ده‌توانی گۆڵ بكه‌یت، بەڵام ئایا دەتوانیت باشترینی تیپه‌كه‌ت بیت، من هەمیشە ئەمە دەڵێم، تۆمارکردنی گۆڵ مانای ئەوە نییە کە تۆ یارییەکی باشت کردووە، مانای ئەوە نییە کە تۆ وەک پێویست یارمەتی تیپەکەت داوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button