تیروپشکی قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای ئیسپانیا رادەکێشرێت. یانەکانی ریال مەدرید، بارسێلۆنا، ریال سۆسیداد و ئاتلێتیکۆ مەدرید گەیشتوونەتە قۆناخی پێشکۆتایی.
یارییەکانی چوون رۆژانی 25 و 26ـی ئەم مانگە دەکرێن و یارییەکانی گەڕانەوەش رۆژانی 1 و 2ـی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچن. یاریی کۆتاییش 26ـی مانگی داهاتوو لە یاریگای لاکارتوخا لە سێڤییا بەڕێوە دەچێت.