ئینگلتەراگرنگترین

سەرمایەدارێکی قەتەڕی دەیەوێت یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ بکڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

سەرمایەدارێکی قەتەڕی دەیەوێت پشکەکانی یانەی تۆتێنهام هۆتسپێرسی ئینگلیزی بکڕێتەوە.

رۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاشکرایکردووە، سەرمایەدارێکی قەتەڕی دەیەوێت پشکەکانی یانەی تۆتێنهام هۆتسپێرسی ئینگلیزی بکڕێتەوە، کە لەوانەیە پرۆسەی کڕینەوەی پشکەکانی یانەکە قۆناخ بە قۆناخ بێت.

رۆژنامە بەریتانییەکە ئاشکرایکردووە، ماوەیەک لەمەوبەر چەند سەرمایەدارێکی ئەمریکی و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەیانویست یانەی تۆتێنهام بکڕنەوە، بەڵام کەسیان ئامادە نەبوون 3.75 ملیار پاوەند بەو یانەیە بدەن، کە وەکو نرخی فرۆشتنی یانەکە دانراوە.

گاردیان راشیگەیاندووە، ناسنامەی ئەو سەرمایەدارە نادیارە کە دەیەوێت یانەی تۆتێنهام بکڕێتەوە، بەڵام سەرچاوەکە بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە ئەو کەسەی دەیەوێت یانە لەندەنییەکە بکڕێتەوە لە کەرتی تایبەتە نەوەک دەستەی وەبەرهێنانی وەرزشی قەتەڕ، کە دوو ساڵ لەمەوبەر دەیویست یانەی مانچێستەر یونایتد بکڕێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی گاردیان، لەوانەیە ئەگەر قەتەڕییەکانیش پشکەکانی تۆتێنهام بکڕنەوە، دانیێل لیڤی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری یانەکە لە پۆستەکەی بەردەوام بێت کە 25 ساڵە لەو یانەیە کار دەکات.

یانەی تۆتێنهام ساڵی 1882 لە لەندەن دامەزراوە و خاوەنی دوو نازناوی پرێمەرلیگ و دوو نازناوی یۆرۆپالیگە، یانەکە لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی ENIC خاوەندارییەتی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button