کاراگێر بەهۆی تیفۆیەکەیان هێرش دەکاتە سەر هاندەرانی مان سیتی
جیمی کاراگەر رەخنەی توند لە هاندەرانی مانچێستەر سیتی دەگرێت لەسەر ئەو بانەرەی لە یارییەکەی ریاڵ مەدرید بەرزیان کردەوە.
هاندەرانی ستیزن لەبری هەوڵدان بۆ هاندانی یاریزانەکانی خۆیان، بانەرێکیان بەرزکردەوە بۆ توڕەکردنی ڤینیسیوس جونیۆر کە سەرەنجام یارییەکە بە پێکەنینی ڤینیسیوس و گریانی هاندەرانی ستی کۆتایی هات.
کاراگەر بۆ سی بی ئێس وتی
ئەوپەڕی گاڵتەجاڕییە ئەوەی کردییان، بۆ وا دەکەیت ؟ تێدەگەم لە گاڵتە و نوتکە بەڵام چیت دەست دەکەوێت لەوە؟با لەلایەن هاندەرانەوە بێت بەڵام بۆ کەسێک توڕە بکەیت لە خۆت ؟ دەتوانین دوای یارییەکە بیکەیت کە براوە بوویت و دەرتکردن. نازانم چ قازانجێکی کرد لەوە؟
ئێستا شتەکە کۆمێدی نیە ها ؟ حەزم لێی نەبوو، دەزانن چی ئەگەر من یاریزانی مان سیتی بم و ئەوە ببینم هەرگیز حەزم لێی نابێت.
رۆدری وێنەی بانەرەکەی دەگرت، بەڵام یانەکەی دۆڕا و یاری گەڕانەوەش لە بێرنابیۆ شەوی سێ شەممەی داهاتووە کە تێیدا یەکێکیان ماڵئاوایی دەکەن.