رووپەڕی ئەمڕۆی رۆژنامەکانی بەریتانیا؛ بێڵینگهام هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کردووە
ستایشی بێڵینگهام دەکەن
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/belli-780x470.jpg)
یاریگا –
رۆژنامەکانی بەریتانیا لە ژمارەی ئەمڕۆیاندا تێکڕا باسی بێڵینگهامیان کردووە، کە شەوی رابردوو لە یاریی بەرامبەر ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ لەکاتی زیادکراو گۆڵی سەرکەوتنی کرد.
رۆژنامە بەناوبانگەکانی بەریتانیا لە ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممەدا، سەرجەمیان وێنەی جود بێڵینگهام ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی ریال مەدریدیان لەسەر بەرگی رۆژنامەکانیان داناوە، بە سەرسوڕمانەوە باسی دوایین گۆڵی ریال مەدریدیان کردووە، کە 3-2 لە مان سیتی بردەوە.
رۆژنامەکانی دەیلی میرەر و دەیلی ستار و دەیلی ئێسپرێس لە رووپەڕی ئەمڕۆیاندا هاوشێوەن، هەر سێ رۆژنامەکە دەستەواژەی Hell’s bellsـیان لەگەڵ وێنەی بێڵینگهام داناوە، کە ئاماژەیەکە بۆ ئەو گۆڵەی بێڵینگهام لە دوایین خولەکان کردی، مانای وایە چۆن نەیانتوانی هیچی بەرامبەر بکەن، رۆژنامە بەریتانییەکان بەو دەستەواژەیە سەرسوڕمان و تووڕەیی خۆیان بەرامبەر سیناریۆی خولەکەکانی کۆتایی یارییەکەی مان سیتی و ریال مەدرید دەربڕیوە.
دەیلی میرەر: مانچێستەر سیتی 2-1 پێشکەوت، بەڵام لە 10 خولەکی کۆتایی هەموو شتێک ئاوەژوو بووەوە.
دەیلی ستار: جارێکی دیکە بێڵینگهام ملی بەرزکردەوە و گواردیۆلا شۆک کرا.
دەیلی ئێکسپرێس: بێڵینگهام مانچێستەر سیتی سزادا.
دەیلی تەلەگراف: ماچی مردن
سەن: بێڵۆن دۆر.