ئینگلتەراچامپیۆنزلیگگرنگترین

وێنە؛ گومانێکی زۆر لەسەر دروستی گۆڵەکەی هالاند لە بەرامبەر ریال مەدرید دروستبووە

بەرنامەی Archivo Var بە ملیمەتر شیکردنەوەی بۆ حاڵەتەکە کردووە

Yariga App

یاریگا –

بەرنامەیەکی بەناوبانگی ئیسپانی مشتومڕێکی زۆری لەسەر دروستی گۆڵەکەی مانچێستەر سیتی لە بەرامبەر ریال مەدرید لە یاریی چوونی پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ دروستکردووە.

ئێرلینگ هالاند لە خوولەکی 19ی گێمی یەکەمدا، گۆڵی یەکەمی یارییەکە و مان سیتی کرد، بەڵام کلێمێنت تورپین، ناوبژیوانی فەڕەنسی چوار خوولەک وەستا و چاوەڕێی دوا بڕیاری ژووری ڤاری کرد، ئینجا گۆڵەکەی هەژمارکرد، چونکە گومانی ئۆفساید لەسەر هالاند هەبوو.

بەرنامەی Archivo Varی تایبەت بە ناوبژیوانی دووپاتیدەکاتەوە، ئەوکاتەی یۆشکۆ گڤاردیۆل تۆپەکە ئاڕاستەی هالاند دەکات، ئەستێرە نەرویجییەکە بە چەند سانتیمەترێک ئۆفسایدبوو، ئەمەش گومانی لەسەر دروستی گۆڵەکە زیادکرد.

وردەکاری گۆڵ و پاسەکەی گڤاردیۆل بۆ هالاند – Archivo Var

هالاند لە چوار یاریی رابردوودا بەرامبەر ریال مەدرید، هیچ گۆڵێکی نەکردبوو، بەڵام سەرەڕای دوو گۆڵەکەشی، ریال مەدرید لە یاریگای ئیتیحاد 2-3 لە مانچێستەر سیتی بردەوە. هەریەکە لە کیلیان ئێمباپێ، ئیبراهیم دیاز و جود بێڵینگهام گۆڵەکانی ریال مەدریدییان کرد و ئێرلینگ هالاندیش دوو گۆڵەکەی سیتیزنزی کرد.

هەموو شتێک بزانە؛ لێدانە سزاکەی مانچێستەر سیتی دروستبوو؟

بابەتی زیاتر

Back to top button