كۆرتوا: دڵنیابووین كە دەتوانین بەرامبەر مانچێستەر سیتی بگەڕێینەوە
یاریگا –
تیبۆ كۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەكات.
شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتاییهات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ.
هەردوو گۆڵەكەی مانچێستەر سیتی ئێرلینگ هالاند لە خولەكەكانی 19 و 80 كردی و گۆڵەكانی مەدریدیش لەلایەن كیلیان ئێمباپێ، براهیم دیاز و جود بێڵینگهام تۆمار كران.
🏁 @ManCityES 2-3 @RealMadrid
⚽ 19′ Haaland
⚽ 60′ @KMbappe
⚽ 80′ Haaland (p)
⚽ 86′ @Brahim
⚽ 90’+2′ @BellinghamJude pic.twitter.com/vFCsYk2Nsm— Real Madrid C.F. (@realmadrid) February 11, 2025
لەدوای یارییەكە تیبۆ كۆرتوا گوتی:
زۆر باش دەمانزانی مانچێستەر سیتی لە هێرشبردندا چەند بەهێزە، بەڵام هەمیشە بردنەوە لە پێشینەی كارەكانمانە، تەنانەت ئەگەر چەند گۆڵێكیشمان لێبكرێت.
گۆڵی یەكەم گۆڵێكی تاكتیكی نایاب بوو، گۆڵی دووەمیش بە لێدانی سزا، كاتێک بە دوو گۆڵ لە دوابووین متمانەمان بە خۆمان و تواناكانمان هەبوو كە دەتوانین بگەڕێینەوە.
بەهۆی فشاری هێرشبردنەكانیانەوە نەترساین، بەڵام ناچار بووین بەرگریمان باشتر رێكبخەین، ئەوان هەلی مەترسیداریان درووستنەكرد.
دەبێت بە هەمان هێز بەردەوام بین بۆ ئەوەی لە یاریی گەڕانەوەدا سەربكەوین، چونكە كارەكە ئاسان نابێت.
رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگدا ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.