ئانچێلۆتی باس لە بانەرەكەی هاندەرانی مانچێستەر سیتی دەكات
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/IMG_5087-780x470.jpeg)
یاریگا –
كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی باس لە بانەری هاندەرانی مانچێستەر سیتی بۆ ڤینیسیۆس جونیۆر دەكات.
شەوی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ كۆتاییهات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ.
هەردوو گۆڵەكەی مانچێستەر سیتی ئێرلینگ هالاند لە خولەكەكانی 19 و 80 كردی و گۆڵەكانی مەدریدیش لەلایەن كیلیان ئێمباپێ، براهیم دیاز و جود بێڵینگهام تۆمار كران.
🏁 @ManCityES 2-3 @RealMadrid
⚽ 19′ Haaland
⚽ 60′ @KMbappe
⚽ 80′ Haaland (p)
⚽ 86′ @Brahim
⚽ 90’+2′ @BellinghamJude pic.twitter.com/vFCsYk2Nsm— Real Madrid C.F. (@realmadrid) February 11, 2025
لەدوای یارییەكە كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:
لە گێمی یەكەمدا ئاستێكی باشمان پێشكەشكرد، بەجیاوازییەكی كەم پێش مانچێستەر سیتی كەوتین، ئێستا دەبێت لە یاریی گەڕانەوەدا سەربكەوین.
یارییەكە بە باشی بەڕێوەچوو، لە هەموو روویەكەوە یارییەكی تەواو بوو، بە باشی بەرگریمان كرد، هەمووان كاریان كرد و لە هێرشبردندا كاریگەر بووین، هەلی زۆرمان هەبوو وە كۆڵمان نەدا.
نازانم ڤینیسیۆس جونیۆر بانەرەكەی مانچێستەر سیتی بینیوە یاخود نا، بەڵام بە سەیركردنی یارییەكە ئەگەر بینیبێتی ئەوە پاڵنەرێكی گەورە بووە بۆی و ئاستێكی زۆر باشی لە یارییەكەدا پێشكەشكرد.
رۆژی چوارشەممەی داهاتوو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگدا ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.