ئینگلتەراگرنگترین

لە ئیماراتی عەرەبیەوە هەواڵێکی ناخۆش به هاندەرانی ئارسیناڵ گەیشت

ئەستێرەیەکی دیکەیان تووشی پێکان هات

Yariga App

یاریگا –

نەهامەتییەکانی ئارسیناڵ درێژەی هەیە و ئەمشەویش لە دوبەی پایتەختی شانیشینی ئیماراتی عەرەبیەوە هەواڵێکی ناخۆشیان پێگەیشت.

یانە ئینگلیزییەکە چەند رۆژێکە روویکردووەتە ئەو وڵاتەی کەنداو بۆ ئەنجامدانی مەشقی زستانەیان. بەڵام بەبێ زیان ناگەڕێنەوە بۆ لەندن. ئەوەیش بەهۆی پێکرانی کای هاڤرێتز.

بەپێی زانیارییەکانی مەیڵ سپۆرتی بەریتانی کە تۆزێک پێش ئێستا بڵاویکردەوە، ئەستێرە ئەڵمانییەکە چەند رۆژێکە تووشی گرفت بووە لە ماسوولکەکانیدا و ئەمرۆیش لە میانی مەشقەکاندا دووچاری پێکان هاتووە لە ماسوولکەکانی بەشی پشتەوەی رانیدا.

سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە پێکانی هێرشبەرەکە نیەگەرانیی و دوودڵیی لەنێو یاریزان و ستافی یانەکەدا دروستکردووە، بەڵام هێشتا ئەنجامی پشکنینی ورد ماوە جۆر و ئاستی پێکانەکە روونباکاتەوە.


پێکانی ناوبراو لەکاتێکدایە میکێل ئارتێتا لە ئێستادا لە تواناکانی بوکایۆ ساکا، گابرێل خیسۆس و گابرێل مارتینێلی بێبەشە کە ئەوانیس هەر بەهۆی پێکانەوە دوورکەوتوونەتەوە.

وا بڕیارە ئەمڕۆ گەنەرز بگەڕێنەوە بۆ ئینگلتەرا. یەکەم یاریی دوای مەشقەکەی ئیماراتیش 15ی ئەم مانگە دەبێت بەرامبەر لێستەر سیتی لە میانی هەفتەی 25ی پرێمەرلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button