کوردستان

فەرمی؛ هەولێر داوای دواخستنی یاریی داهاتووی دەکات

یانەی هەولێر: بەشێکی زۆری یاریزانەکانمان زامدارن و چاک نەبوونەتەوە

Yariga App

یاریگا –

هەولێر داوای دواخستنی یاریی داهاتووی دەکات کە بریارە لە گەڕی 17ـەی خولی نایابی کوردستان ببێتە میوانی پێشمەرگەی هەولێر.

بە نووسراوێکی فەرمی کە ئاڕاستەی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کراوە، دەستەی کارگێڕی هەولێر داوای دواخستنی یارییەکەیان بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر دەکەن کە بریارە لە گەڕی 17ـەی خولی نایابی کوردستان لە پیرمام یاریی بکەن، کارگێڕی هەولێر دەڵێن بەشێکی زۆر لە یاریزانەکانمان بە هۆی لێدانی جەستەیی لە یاریی رابردوو زامدار بوونە و ناتوانن یاریی بکەن، بۆیە داوا دەکەین یاریی ئەم گەڕەمان بۆ دوابخەن.

لە گەڕی رابردووی خولی نایابی کوردستان، لە یاریی نێوان ئاکرێ و هەولێر دوای کۆتایی هاتنی یارییەکە، بەشێک لە هاندەرانی ئاکرێ رژانە نێو یاریگا و کە تیایدا لەگەڵ چەند یاریزانێکی هەولێر گرژی و ئاڵۆزی دروست بوو کە بووە هۆی زامدار بوونی چەند یاریزانێکی هەولێر، بەم هۆیەشەوە هەولێر داوای دواخستنی یاریی داهاتوویان دەکەن و دەڵێن تا ئێستا یاریزانەکانمان چاک نەبوونەتەوە.

لە خولی نایابی کوردستان هەولێر لە دۆخێکی جێگیردایە و بە 26 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی خولەکە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button