چامپیۆنزلیگگرنگترین
ئەگوێرۆ بەڵێنێکی سەیر دەدات ئەگەر ریال مەدرید لە مانچێستەر سیتی بباتەوە

یاریگا –
ئەگوێرۆ بەڵێنێکی سەیر دەدات ئەگەر ئەمشەو ریال مەدرید لە مانچێستەر سیتی بباتەوە، دەڵێت :’ئەگەر ریال مەدرید لە مانچێستەر سیتی بباتەوە، گوونم دەبڕم’.
سێرخیۆ ئەگوێرۆ هێرشبەری پێشووی بارسێلۆنا و مانچێستەر سیتی لەمیانی بەشداریکردنی لە پۆدکاستێکدا دەڵێت :’ریال مەدرید ناتوانێت بەسەر مانچێستەر سیتیدا سەربکەوێت، ئەگەر ریال مەدرید لە مانچێستەر سیتی بباتەوە بەڵێن بێت من گوونم دەبڕم’.
ئەمشەو کاتژمێر 23:00 مانچێستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای ئیتیحاد لە پاشکۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ میوانداریی ریال مەدریدی ئیسپانی دەکات.