ئاسیاسعوودیەگرنگترین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەچێتەوە ئێران؟

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرە و هێرشبەری نەسری سعودی لە گەشتی ئێران بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێرسپۆلیس یاوەری یانەکەی ناکات.

لە کاتێکدا هاندەرانی تۆپی پێ لە ئێران بە تامەزرۆییەوە جارێکیتر چاوەڕێی ئامادەبوونی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوون لەو وڵاتە، دواجار ئاشکرا بوو کە ئەستێرە پۆرتوگالییەکەی نەسر لەگەڵ ئەندامانی تیپەکەی گەشتی ئێران ناکات و لە یارییەکەی بەرامبەر پێرسپۆلیسدا ئامادە نابێت.

کریستیانۆ کە وەرزی رابردوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێرسپۆلیس هاتە ئێران و لەلایەن هاندەرانی ئێرانییەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، سەرەڕای ئەوەی ناوی لە لیستی سەرەتایی گەشتەکەی تاران هەیە، ئامادە نییە لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشت بکات.

مانگی رابردوو نەسر لیستی تەواوی یاریزانەکانی خۆی پێشکەش بە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران کرد بۆ ئەوەی داوای ڤیزا بکەن، ناوی رۆناڵدۆی تێدا بوو، بەڵام لە کۆتاییدا یانەی نەسر بڕیاریدا سوپەرستارەکەیان نەهێنێتە تاران.

لە کاتێکدا دوێنێ دووشەمە دەنگۆی ئەم هەواڵە بڵاو بوویەوە، پێگەوی وەرزش سێ بەدواداچوونی بۆ راستی و درووستی بابەتەکە کردووە، بۆی دەرکەوت سەرەڕای ئەوەی زۆرێک لەچاوەڕوانی بینینەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بوون لە تاران، بەڵام دۆن نیازی گەشتکردن بۆ ئێرانی نییە و لە یارییەکەی بەرامبەر پێرسپۆلیس ئامادە نابێت. ستیفان پیۆلی راهێنەری نەسریش بڕیاریداوە بە پێکهاتەی دووەم رووبەڕووی پێرسپۆلیس ببێتەوە.

پێرسپۆلیس و نەسر بڕیارە لە یارییەکانی خولی بژاردە پاڵەوانانی ئاسیا شەش رۆژیتر لە یاریگای ئازادی لە تاران کاتژمێر 19:00 بە کاتی کوردستان رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button