![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/image-1.webp)
یاریگا –
دادگا رەتیدەکاتەوە ئەسینسیۆ لە کەیسی بڵاوکردنەوەی گرتەی سێکسی کچێکی هەرزەکار بێتاوان بێت، بەرگریکارە لاوەکەی ریال مەدرید لەژێر لیکۆڵینەوە دەمێنێتەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکردووە، دادوەری گشتی دادگای لاس پالماس رەتیکردووەتەوە رائول ئەسینسیۆ بەرگریکاری لاوی ریال مەدرید لە بڵاوکردنەوەی گرتەی سێکسی کچێکی ژێر 18 ساڵان بێتاوان بێت، رەتیکردووەتەوە کەیسەکە لەسەر ئەو یاریزانە دابخات.
🚨🚨 ÚLTIMA HORA: El juez mantiene la investigación a Raúl Asencio por la presunta difusión de un video sexual de una menor https://t.co/wRyLcZV5WB
— MARCA (@marca) February 11, 2025
پێشتر پارێزەری ئەسینسیۆ داوایکردبوو کەیسەکە بۆ بریکارەکەی دابخرێت و بێتاوانی ئەسینسیۆ یەکلا بکرێتەوە، بەڵام دادوەر ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە.
بەرگریکارە 21 ساڵانەکەی ریال مەدرید بەوە تۆمەتبارە لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی ڤیدیۆی سێکسی کچێکی ژێر 18 ساڵانیان بڵاوکردووەتەوە، ئەگەر ئەم تۆمەتەی بەسەردا ساخ بێتەوە ئەوا لەوانەیە پێنج ساڵ زیندانی بکرێت.