ئیسپانیاگرنگترین

لالیگا سزای ریال مەدرید دەدات

Yariga App

یاریگا –

کۆمەڵەی لالیگا بەهۆی بەیاننامەکەی لەدژی ناوبژیوانان سزای یانەی ریال مەدرید دەدات.

رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کۆمەڵەی لالیگا بڕیاریداوە رێکاری یاسایی لەدژی یانەی ریال مەدرید بگرێتە بەر، لەسەر داوای یانەکانی دیکەی ئیسپانیا بڕیاریداوە سزای یانەی ریال مەدرید بدات، چونکە بەیاننامەیەکی لەدژی ناوبژیوانان بڵاوکردەوە.

کۆمەڵەی لالیگاش بڕیاریداوە بچێتە بەرەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئەوانیش ریال مەدرید سزا دەدەن، کە تەواوی یانەکانی ئیسپانیاش داوای سزادانی یانە مەدریدییەکە دەکەن.

پێشتر تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆ رایگەیاندبوو، زۆربەی خێزانی تۆپی پێی ئیسپانیا لەدژی ریال مەدرید یەکیان گرتووە و دەیانەوێت شایانەکان سزا بدرێن، کە هەفتەی رابردوو بەیاننامەیەکیان لەدژی ناوبژیوانی یارییەکەی ئیسپانیۆل بڵاوکردەوە و رەخنەیان لە بڕیارەکانی ناوبژیوانانی لالیگا گرت.

ریال مەدرید بەردەوام لە رێگای کەناڵی فەرمی یانەکەی پێش یارییەکان و دوای یارییەکان قسە لەبارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانانی یارییەکانی دەکات، هەندێکجار کەناڵی فەرمی ریال مەدرید هێرش دەکاتە سەر بەشێک لە ناوبژیوانانی لالیگا.

بابەتی زیاتر

Back to top button