![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/image.webp)
یاریگا –
ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید لەم وەرزەدا چه‌ند جارێك لە ژووری جلگۆڕینی مێرێنگێ گرژی و ئاڵۆزی دروست كردووه.
بەرنامەی ئێل چیرینگویتۆی ئیسپانی ئاشكرایكردووه، ڤینیسیۆس بەهۆی هەندێک لە کارەکانی له یانه‌كه‌ی رووبەڕووی رەخنەی هاوڕێکانی دەبێتەوە و چه‌ند جارێك كێشه‌ی دروست كردووه، کە یاریزانه‌كان و كارگێری یانه‌كه‌ش چیتر ئامادە نین ئه‌م دۆخه قه‌بوڵ بكه‌ن.
ئاماژەی بەوەشکردووه، له یاریی به‌رامبه‌ر ئیسپانیوڵ جود بێلینگهام رەخنەی لە ڤینی گرت ئه‌مه‌ش بەهۆی زیادەڕۆیی لە خۆپەرستی، دوای چوار رۆژیش له یارییان بەرامبەر لیگانێس، بەهۆی ئەوەی ئەرکی بەرگری به‌باشی نه‌ده‌كرد، لۆکا مۆدریچ بە ئاشکرا سەرزەنشتی یاریزانه به‌رازیلیه‌كه‌ی کرد.
❌ “El REAL MADRID no le ha hecho NINGUNA OFERTA a VINICIUS todavía”.
✅ “Tiene 2 años y medio de contrato todavía”.
ℹ️ Información de @jpedrerol anoche en @elchiringuitotv. pic.twitter.com/HflPzZSN0l
— El Chiringuito TV (@elchiringuitotv) February 11, 2025
لە کاتی پشووی نێوان گێمه‌كان له دێربی مه‌درید، چەند هاوڕێیەکی له یانه‌كه داوایان لە ڤینی کرد، کە شێوازی یاریکردنی باشتر بکات، هەروەها کیلیان ئێمباپێی هێرشبەری یانەی ریال مەدریدیش ناڕازییە لە جوڵە زۆرەکانی ڤینیسیۆس بۆ قووڵایی هێرشبه‌ری.
بەرنامە ئیسپانییەکە دەڵێت، ڤینیسیۆس د‌رکی بەوە کردووه کە ئێمباپێ لەوێوە گۆڵی زۆر تۆمار دەکات، ئەویش ویستویەتی گۆڵ تۆمار بکات بۆیە چووە ئەو شوێنەی کە یاریزانه فه‌ڕه‌نسیه‌كه یاریی لێده‌كات، ئه‌مه‌ش نارازایه‌تی كیلیانی لێكه‌وتۆته‌وه.