ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەکی درێژ بکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا دەیەوێت گرێبەستی ئەستێرەیەکی درێژ بکاتەوە و پارێزگاریی لە مانەوەی رافینا بکات، لەکاتێکدا دوو ساڵی دیکە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، یانەیبارسێلۆنای ئیسپانی دەیەوێت گرێبەستی رافینیا هێرشبەری ەبڕازیلی یانەکەی تاوەکوو هاوینی 2029 نوێبکاتەوە، لەکاتێکدا گرێبەستی ئێستای ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لە هاوینی 2027 کۆتایی دێت.

رۆژنامە کەتەلۆنییەکە رایگەیاندووە، بارسێلۆنا دەیەوێت پارێزگاریی لە رافینیا بکات کە دوو ساڵی دیکە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکە کۆتایی دێت، گەرچی ئەوکات تەمەنی هێرشبەرە بەڕازیلیییەکە دەگاتە 30 ساڵ، بەڵام بلاوگرانا دەیەوێت تاوەکو هاوینی 2029 گرێبەستی رافینیا درێژ بکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرت ئاشکراشیکردووە، بلاوگرانا دەیەوێت لە سەرەتای ساڵی 2026 مووچەی رافینیا زیاد بکات، کە ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 35 یاری 24 گۆڵ و 15 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button