ئاسیا

تازەکردنەوەی گرێبەستی رۆناڵدۆ بەکوێ گەیشت؟

Yariga App

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە هاوینی ئەمساڵدا گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕی سعوودی بەسەردەچێت و تا ئێستا تازە نەکراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، بەرپرسێکی نەسڕ پێی راگەیاندوون کە لەگەڵ رۆناڵدۆ رێککەوتوون بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ وەرزێکی دیکە. بەرپرسەکە ئەوەشی درکاندووە تا ئێستا گرێبەستەکە واژۆنەکراوە بەڵام ئومێدیان زۆرە لە چەند رۆژی داهاتوو بتوانن بەفەرمی رایبگەیەنن.

رۆناڵدۆ تەمەنی گەیشتووەتە 40 ساڵ و ماوەی دوو وەرزە لە سعوودیە یاری دەکات. هەموو پێشهاتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەفسانە زیندووەکە لە سعوودیە دەمێنێتەوە و رەنگە هەر لەوێش واز لە یاریکردن بهێنێت.

یاری داهاتووی رۆناڵدۆ و نەسڕ بەرامبەر ئەهلی دەبێت لە شەوی پێنجشەممەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button