ئیسپانیاگرنگترین

سەرچاوەیەکی ئیسپانی هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی ریال دەدات

Yariga App

یاریگا –

رۆژنامەیەکی ناسراوی ئیسپانی هەواڵێکی خۆش بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدات لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانێکی یانەکەوە.

ریال کە ئەم وەرزە بەدەست پێکانە زۆرەکانی دەناڵێنێت، بەتایبەت لە هێڵی بەرگری، لەو کاتە سەختەدا راوول ئاسێنسیۆ توانی بەشێک لە بۆشاییە گەورەکەی هێڵی بەرگری شاهانەکان پڕبکاتەوە بە پیشاندانی ئاستە بەرزەکەی. دیارترین دوایین یارییان بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید کە تا کۆتایی یارییەکە هیچ یاریزانێکی تیمی دژبەر نەیتوانی ئەو یاریزانە ببڕێت یاخود مراوغە بکات، ئەوە جگە لە پچڕاندنی چەندین تۆپی مەترسیدار.

بەگوێرەی راپۆرتێکی تیابەت کە تۆزێک پێش ئێستا مارکا بڵاویکردەوە، ریال هەر لەگەڵ کۆتاییهاتنی وەرزەکە گرێبەستی ئاسێسنیسۆ بۆ ماوەیەکی درێژ نوێدەکاتەوە.
سەرچاوەکە زانیویەتی ئەو گڕیبەستە نوێیەی شاهانەکان بۆ یاریزانە 21 ساڵانەکەیان ئامادەکردووە بۆ ماوەی پێنج ساڵە.

ناوبراو لە 9ی نۆڤێمبەری 2024 یەکەمین یاریی خۆی بە درێسی تیمی یەکەمی مەدریدەوە ئەنجام دا کاتێک بەرامبەر ئۆساسۆنا لەلایەن کارلۆ ئانچێلۆتیەوە دەرفەتی یاریکردنی پێدرا و 4-0 بردیانەوە. دوای تەنها 15 رۆژیش وەک یاریزانی سەرەکیی بەرامبەر لێگانێس بەشداریکرد و 3-0 براوەبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button