ئیتاڵیاگرنگترین

جواو فێلیکس: ئینتەریش بەپەرۆش بوون بۆ گواستنەوەم، بەڵام من ئەیسی میلانم دەویست

Yariga App

یاریگا –

جواو فێلیکس لەنێوان خواستی ئینتەر میلان و ئەیسی میلاندا، زۆر بە ئاسانی رۆسۆنێری هەڵبژاردووە.

یاریزانە پۆرتوگالیەکە لە مێرکاتۆی زستانەدا بەخواستن لە یانەی چێڵسیەوە پەیوەندی بە میلانەوەکرد. بەڵام دەیەوێ ببێتە یاریزانی هەمیشەیی لەو یانەیە و لە نوێترین لێدوانیشیدا ئەو نیازەی ئاشکراکرد. فێلیکس کە دوو یاریی بە درێسی میلانەوە کردووە، لە پێش یارییەکەی سبەی شەویان بەرامبەر فاینۆرد لە پاشکۆی یارییەکانی چامپیۆنزلیگ وتی

من بەخواستن پەیوەندییم بە میلانەوە کردووە، بەڵام ئەگەر دەرفەتێک هەبێت بۆ مانەوە ئەوا خۆشحاڵدەبم.

فێلیکس لە درێژەی قسەکانیدا ئەفسانەیەکی ئەو یانە ئیتاڵییەی بە نموونەی باڵای خۆی زانی و تی

میلان یانەیەکی گەورەی ئەروپایە، من هەرزوو لێرە خۆشەویستییم لەگەڵ هەمووشتێک دروستکرد. کاکا نموونەی باڵای منە. ئینتەر میلانیش زۆر بەپەرۆش بوون بۆ گواستنەوەم، بەڵام لای منەوە ئەوە مەحاڵ بوو، چونکە هەر میلانم دەویست.

ئەستێرە پۆرتوگالییەلکە لە یاریی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا توانی گۆڵێک بکات کاتێک یانەکەی 3-1 لە رۆمای بردەوە.

ناوبراو لە ماوەی یاریکردنی پیشەگەرێتییدا سێیەم جارە بەخواستن لە دەرەوەی یانە هەمیسەییەکانی خۆی یاریی دەکات. پێشتر لەگەڵ چێڵسی و جارێکیش لە بارسێلۆنا بەخواستن یاریی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button