بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

تایبەت بە یاریگا؛ نەورۆز دوای بردنەوەکەی لە هەولێر گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز دوای بردنەوەکەی لە دێربی کوردستان بەرامبەر هەولێر، گرێبەستی ئەستێرەیەکی دیکەی نوێدەکاتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی نەورۆز بۆ ماوەی دوو ساڵ گرێبەستی مەڕوان حوسێن هێرشبەری یانەکەی نوێکردووەتەوە و بەمزووانە بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە 33 ساڵانەکە رادەگەیەنرێت، کە ئەمڕۆ لە یاریی بەرامبەر هەولێر گۆڵێکی کرد.

مەڕوان حوسێن کە هاوینی 2023 لە نەجەفەوە روویکردە ریزەکانی نەورۆز و پێشتر لە ریزی یانەی هەولێر یاریی دەکرد، گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2027 لەگەڵ نەورۆز نوێکردووەتەوە و دوو ساڵی دیکە لە شاری هەڵمەت و قوربانی دەمێنێتەوە.

مەڕوان لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە 18 یاری 11 گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە، کە لە دوایین یاریی قۆناخی یەکەم بەرامبەر هەولێر گۆڵێکی کرد.

هێرشبەرە عێراقییەکە دوای کلاودیۆ ماڕادۆنا دەبێتە دووەم یاریزانی نەورۆز گرێبەستەکەی تاوەکو هاوینی 2027 نوێبکاتەوە، کە پێشتر لە ریزی یانەکانی تەڵەبە و شوڕتە و نەفت و زەوڕا یاریی کردووە و سێ یاریی نێودەوڵەتیشی بەدرێسی هەڵبژاردەی عێراق کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button