تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین پێکهاتەی قۆناخی یەکەمی یانەکانی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشان دەکات
چوار یاریزانی زاخۆ و سێ یاریزانی دهۆک و دوو یاریزانی هەولێر و نەورۆز لە پێکهاتەکەدان
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/iraq-2-780x470.jpg)
یاریگا –
تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین پێکهاتەی قۆناخی یەکەمی یانەکانی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەستنیشان دەکات، کاردی یاریگا بەو ئەستێرانە دەبەخشێت کە لە پێکهاتەکە دەستنیشانکراون.
زاخۆ بە کۆکردنەوەی 38 خاڵ بووە پاڵەوانی قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، لە 19 یاری 11 بردنەوە و 5 یەکسانبوونی بەدەستهێنا تەنیا لە 3 یاری تووشی دۆڕان بوو، 36 گۆڵی کرد و 17 گۆڵی لێکرا.
دهۆک لەسەر ئاستی یانەکانی کوردستان دووەمین باشترین یانەی قۆناخی یەکەم بوو، بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە پلەی چوارەمی خولەکە دێت، 10 بردنەوە و 4 یەکسانبوونی بەدەستهێناوە و لە 4 یارییش تووشی شکست بووە، هەڵۆیەکانی بادینان یارییەکی دواخراویان بەرامبەر تەڵەبە ماوە.
هەولێر سێیەم باشترین یانەی کوردستان بوو لە قۆناخی یەکەم، یانەکەی قەڵاومنارە لە 19 یاری 8 بردنەوە و 4 یەکسانبوون و 7 دۆڕانی بەدەستهێناوە، بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی هەشتەمی خولەکە دێت.
نەورۆز گەرچی لە دەستپێکی وەرز لە خولەکە خراپ بوو، بەڵام لەمدواییانە لە ریزبەندیی خولەکە زیاتر هەڵکشا، لە 19 یاری 7 بردنەوە و 5 یەکسانبوون و 7 دۆڕانی بەدەستهێنا، بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی دەیەمی خولەکە دێت.
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/iraqi-pekhtas-1.jpg)
باشترین پێکهاتەی یانەکانی کوردستان لە قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق
گۆڵپارێز: عەلی کازم (زاخۆ)
بەرگری: محەمەد دلاوەر (نەورۆز)، پاتریک مارسێلینۆ (زاخۆ)، بەیار ئەبوبەکر (دهۆک)
ناوەڕاست: ئەمجەد عەتوان (زاخۆ)، پیتەر گورگیس (دهۆک)، هاروون ئەحمەد (دهۆک)، شێرکۆ کەریم (هەولێر)
هێرشبەر: گوستاڤۆ هێنریکی (زاخۆ)، یوسف بن سۆدە (هەولێر)، مەڕوان حوسێن (نەورۆز)
راهێنەر: تەڵال بلوشی (زاخۆ)