ئیسپانیاگرنگترین

ئاشکرابوو؛ گفتوگۆی ژووری ڤار و ناوبژیوان لەبارەی کارتە سوورەکەی فێرمین

فشاری سەر ناوبژیوانانی لالیگا فراوان دەبێت

Yariga App

یاریگا –

کاردانەوەکانی کارتە سوورەکەی فێرمین لۆپێز، لە یاریی شەوی رابردووی سێڤییا بەرامبەر بارسێلۆنا بەردەوامن.

سێڤییا 1-4 لە یاریگای سانچێز پیزخوان بە بارسێلۆنا دۆڕا، بەڵام رووداوی دەرکردنی فێرمین بە کارتی سوور، بووەتە جێی مشتومڕ و بە کەیسەکانی ئەم دواییەی ناوبژیوانان بەستراوەتەوە.

ئالێخاندرۆ هێرناندێز، ناوبژیوانی یارییەکە لە خوولەکی 61ی گێمی دووەمدا، کارتێکی زەردی بە فێرمیندا، بەڵام دوای بەکارهێنانی ڤار، کارتە سوورەکەی گۆڕی و کردی بە کارتی سوور.

رۆژنامەی مارکا گفتوگۆی نێوان ناوبژیوانی سەرەکی و ژووری ڤاری یارییەکەی بڵاوکردووەتەوە. سەرەتا ژووری ڤار بە ناوبژیوانەکەی گوت

ئالێخاندرۆ (هێرناندێز)، پێشنیازی پێداچوونەوەی ڤار بۆ ئەم حاڵەتە دەکەم، پێکدادانێکی توند روویداوە.

لە درێژەی روونکردنەوەی ناوبژیوانان ڤار بۆ هێرناندێز هاتووە

هەردوو یاریزانەکە پێیان بەکارهێناوە، بەڵام لێرە بۆمان دەرکەوتووە، پێی یاریزانی سێڤییا بەتەواوی پەنگیخواردووە و سووڕاوەتەوە، ئەمەش مەترسی لەسەر یاریزانی سێڤییا دروستکردووە.

هێرناندێز، ناوبژیوان یارییەکە لە وەڵامی ژووری ڤار دەڵێت

پێکدادانەکە زۆر توندە، کۆنتڕۆڵی لاشەی لەدەستداوە و ئەمەش مەترسیدارە. کارتە زەردەکەی ژمارە 16 بۆ کارتی سوور دەگۆڕم.

لەلایەکی دیکەوە، پێرێز بوڕووڵ، ناوبژیوانی پێشووی یارییەکانی لالیگا لەبارەی رووداوەکە بە رادیۆی مارکای راگەیاندووە

هیچ گومانێک لە کارتە سوورەکەدا نییە، بەڕاستی پێکدادانێکی مەترسیدار دەبینین. دەبێ لەمجۆرە حاڵەتانەدا، یاریزان زۆر وریابێت.

کاردانەوەکان چیبوون؟

دوای تەواوبوونی یاریی شەوی رابردوو، گاڤی رەخنەی توندی لە ناوبژیوانان گرت و باسی رووداوی یارییەکەی ریال مەدریدیش کرد

دەبووایە لە یاریی نێوان ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید، کارتی سوور بە دانی سێبایۆس درابووایە، کەچی ئەمشەو لە جیاتی سێبایۆس، کارتی سوور بە فێرمین لۆپێز درا، بەلای منەوە، تەنیا کارتێکی زەرد بەسبوو.

لەلایەکی دیکەوە، بەرنامەی ئێل چیرینگویتۆی ئیسپانیا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بڵاویکردووەتەوە، لیژنەی هونەری ناوبژیوانانی ئیسپانیا لەسەر رووداوی لێدانە سزاکەی ئاتلێتیکۆ مەدرید کۆبووەتەوە و گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی، ناوبژیوان بڕیارێکی دروستیداوە و ئاتلێتیکۆ مەدرید شایەنی لێدانی سزابووە.

گاڤی: ستەممان لێدەکرێت و لە جیاتی یاریزانانی مەدرید کارتی سوور بە یاریزانانی بارسا دەدرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button