![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/GettyImages-2198047843.jpg-780x470.webp)
یاریگا –
فشاری سەر ناوبژیوانانی لالیگا بەردەوامە و ئەمجارە راهێنەری سێڤییا گلەیی هەیە.
سێڤییا یاریی شەوی رابردووی بەرامبەر بارسێلۆنا 1-4 دۆڕاند و ئەمەش بارسای زیاتر لە پێشەنگایەتی خوولەکە نزیککردەوە.
گارسیا پیمێنتا، راهێنەری سێڤییا لەدوای یارییەکە، رەخنەی لە ناوبژیوانی یارییەکە گرت و پێی وایە، لێدانێکی سزای راستەقینەیان بۆ هەژمارنەکراوە.
پیمێنتا لە دوای یارییەکە روونیکردەوە
پێموایە بەر لە گۆڵەکەی رافینیا، شایەنی وەرگرتنی لێدانێکی سزابووین، کاتێک کۆندێ هەڵەیەکی زەقیکرد و رووداوەکە زۆر روونبوو. ئەگەر لێدانی سزامان بۆ هەژمارکرابایە، ئەنجامەکە دەبووە 2-2 و دەمانتوانی بگەڕێینەوە کەشی یارییەکە.
کەناڵی ریال مەدرید: دەبێ ئیتر رووبەڕووی ناوبژیوانان ببینەوە و واز لە یانەکان بهێنین
بارسا بەبردنەوەی ئەم یارییە، خاڵەکانی بۆ 48 بەرزکردەوە و هەر لەپلەی سێیەمی ریزبەندی مایەوە، بەجیاوازی خاڵێک لەگەڵ ئاتلێتیکۆ و دوو خاڵ لەگەڵ ریال مەدریدی پێشەنگ.
بارسا لە گەڕی 24ی لالیگا، دووشەممەی داهاتوو لە مۆنجویک میوانداری رایۆ ڤاییکانۆ دەکات.