![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/marco-verratti-qatar-_862x485-780x470.webp)
یاریگا –
مارکۆ ڤێراتی دەیەوێ کاروانە دوورودرێژەکەی لە ئەوروپا کۆتایی پێبهێنێت و بگەڕێتەوە بۆ ئەو کیشوەرە.
ناوەڕاستکارە ئیتاڵییەکە لە ساڵی 2008-2012 یەکەم وێستگەی پیشەگەرێتی خۆی لەگەڵ یانەی پێسکارای وڵاتەکەی دەستپێکرد و دوای ئەوە گواسترایەوە بۆ یانەی پاریس سانجێرمان کە ئەوە دوایین ماڵی ناوبراو بوو لە ئەوروپا پێش ئەوەی لە سێپتەمبەری 2023 بە بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ رووبکاتە یانەی ئەلعەرەبی قەتەری.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی TBR Footballی ئینگلیزی، یاریزانەکە دەیەوێ قەتەر جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ ئەوروپا.
ئەو سەرچاوەیە زانیوشیەتی کە ئێستا یانەکانی بۆرنمۆس، وێستهام و وێستهام بیر لە پێشکەشکردنی ئۆفەر دەکەنەوە بۆ ئەو یاریسازە ئیتاڵییە.
🚨 Marco Verratti is open to leaving Qatar and returning to Europe, with Bournemouth, Fulham and West Ham all considering an offer.
(Source: @TBRFootball) pic.twitter.com/3CkhrPvHHb
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) February 9, 2025
یانەکەی ڤێراتی ئەم وەرزە لە خولی قەتەری دۆخی وێرانە و لە کۆی 15 یاریی تەنها 16 خاڵیان کۆکردووەتەوە.
بەڵام مایسترۆکەی پیشووی پاریس بەردەوامە لە پیشاندانی تواناکانی خۆی و لە 11 یاریی خولەکەدا 4 گۆڵ و 4 ئەسێستی هەیە.