عێراقکوردستان

مەسعود میڕال: لە ئاستی یاریزانەکانم رازی نەبووم

لۆکاس تۆرسی: دڵخۆشم یەکەم گۆڵم لەگەڵ دهۆک تۆمار کرد

Yariga App

یاریگا –

وێڕای سەرکەوتنیان بەرامبەر نەفت، راهێنەری دهۆک دەڵێت لە ئاستی یاریزانەکان رازی نەبووم و سێ خاڵەکەش گرنگ بوو.

لە گەڕی 19ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، دهۆک لە یاریگای خۆی سەرکەوتنێکی گرنگ و بەزەحمەتی بەرامبەر نەفت بە دەستهێنا و یارییەکەی 1 _ 0 لێ بردەوە، دوای یارییەکەش راهێنەری دهۆک باسی ئاستی یاریزانەکان و گرنگی بە دەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکەی کرد و گوتی:

پیرۆزبایی لە تیپەکەم و جەماوەری دهۆک دەکەم وێڕای ئەوەی نەمانتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکەین، بەڵام بە دەستهێنانی سێ خاڵی یارییەکە زۆر گرنگ بوو لەم کاتەدا، هیوادارم یارییەکانی داهاتوو بە ئاست و ئەنجام براوەبین، جارێکی تر پیرۆزبایی لە هاندەران دەکەم کە بەشێوەیەکی زۆرباش پاڵپشتیمان دەکەن.

لۆکاس تۆرسی یاریزانی بەرگریکاری پیشەگەری بەرازیلی دهۆک و خاوەن تاکە گۆڵی یارییەکە، دڵخۆشی خۆی بە تۆمارکردنی یەکەم گۆڵی لەگەڵ دهۆک دەربڕی و گوتی:

پیرۆزە لە هاندەرانمان کە زۆرباش پشتگیریمان دەکەن و هۆکارێکی باشن بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامەکانمان، زۆر دڵخۆشم بە تۆمارکردنی یەکەم گۆڵم لەگەڵ دهۆک هیوادارم بتوانم گۆڵی تریش تۆمار بکەم و یارمەتی تیپەکە بدەم بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی باش.

بەم سەرکەوتنە هەڵۆکانی هاتنە ریزبەندی چوارەم بەشێوەیەکی کاتی، ئەگەر لە یارییە دواخراوەکەی بەرامبەر تەڵەبە سەرکەوتووبێت ئەوا لە ریزبەندی سێیەم کۆتایی بە قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەهێنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button