![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/faty.jpg)
یاریگا –
جارێکیتر ئانسو فاتی لە پێکهاتەی بارسێلۆنا دوورخرایەوە کاتێ یانە کەتەلۆنییەکە بۆ هەفتەی 23ی خولەکە روویانکردە ئەندەلووس بۆ رووبەڕووبوونەوەی سێڤییا.
فاتی چەند یارییەکە بەدوای یەک لە تیمەکەی هانزی فلیکدا نابینرێت و بە ئەگەرێکی زۆرەوە هاوین بلاوگرانا جێدەهێڵێت.
لە کۆنفرانسی پێش یارییەکە کە گێمی یەکەمی 1-1 کۆتاییهاتووە، راهێنەرە ئەڵمانییەکە هۆکاری بانگهێشتنەکردنی ئانسوی ئاشکراکرد و بۆ DAZN وتی
ئەوە بڕیارێکی هونەرییە بۆ تیمەکەم. دوێنێش لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ئەوەم وت. من زۆر راستگۆیانە قسەی لەگەڵ دەکەم و ئەویش زۆر بە باشی کاردەکات. فاتی لە تیمەکەوە زۆر نزیکە، ئەوەش ئەو شتەیە کە من دەمەوێ بیبینم.
ئەم لێدوانەی فلیلک لەکاتێکدایە دوێنێ فابریزۆ رۆمانۆ هەڵوێستی یاریزانەکەی ئاشکراکرد و باسی لەوەکرد کە سەرباری بارودۆخەکەی هێشتا ئەو هێرشبەرە ئامادەنییە لە ئێستادا بلاوگرانا بەجێبهێڵێت و دەیەوێ تا کۆتایی وەرزەکە کۆششی خۆی بکات و جارێکیتر ئاستەکەی هەڵبسەنگێنرێتەوە.
نوێدەکرێتەوە…