![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/trio-780x470.webp)
یاریگا –
ئارنە سڵۆت لە دیارترین یاریزانەکانی بێهیوا دەبێت و نیازی لە بەڕێکردنیان هەیە.
ئەمڕۆ لیڤەرپوول بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا لەسەردەستی پلیمۆس یانەی بەشدار لە چامپیۆنشیپ و ریزبەندی کۆتایی لەو خولە، کرایەدەرەوە.
بۆ ئەو یارییە و لە هێڵی هێرشبەریی هەریەکە لە لویس دیاز و دیۆگۆ جۆتا سەرەکیبوون و نەیانتوانی ببنە فریادڕەسیی یانەکەیان و سەرەنجام 1-0 شکستیانهێنا. هەر لەو یارییەدا داروین نونێز کە ئامانی سعودیەکانە، لەسەر کورسی یەدەک بوو.
بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئینگلیزیەکان و نزیک لە لیڤەرپوول کە پێگەی ترانسفێرمارکت بڵاویکردووەتەوە، ئەو یانەیە ئامادەکاریی بۆ ئەوە دەکات هێرشبەرە ئۆروگواییەکە بفرۆشێت و سعودیەکانیش بەگەرمی لەسەر هێڵن.
هاوکات هەر لەگەڵ ئەو زانیارییەشدا هاتووە کە راهێنەرە هۆڵەندییەکە خەریکە زیاتر لە دیاز و جۆتا بێهیواتر دەبێت.
لەو هێڵە رکابەرایەتیەکی زۆر هەیە لە ریزەکانی رێدز. هەریەکە لە محەمەد سەڵاح و کۆدی خاگپۆ پێگەکەیان مسۆگەرە و لە ئەگەری نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی سەڵاح رەنگە چوونی هەریەک لەو سیانەی لەسەرەوە ناوهێنران خێراتربکات.
جۆتا لە 21 یارییدا بۆ لیڤەرپوول لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 8 گۆڵ و 2 ئەسێستی هەیە. هەرچی دیازە لە 33 یارییدا بەشداریی 15 گۆڵی کردووە. لە بەرامبەردا نونێز کە ئەگەرەکانی رۆشتنی تا دێت زیاتردەبێت، 32 یاریی کردووە و لە 11 گۆڵدا بەشداریکردووە.