![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/ND_LUCAS_VAZQUEZ_DB11529-780x470.webp)
یاریگا –
ریال مەدرید بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتی لە تواناکانی لوکاس ڤاسکێس بێبەش دەبێت.
ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردووەتەوە، پاش پشکنینەکانی پزیشکی دەرکەوت لوکاس ڤاسکێس لە ماسوولکەکانی تووشی پێکان بوو و بۆ یارییەکەی مانچێستەر سیتی دووردەخرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسی کۆپێ، ئارانچا رۆدریگێز، لوکاس ڤاسکێس بەهۆی ئەو پێکانە بۆ ماوەی دوو تاوەکو سێ هەفتە دووردەکەوێتەوە.
Parte médico de Lucas Vázquez.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) February 9, 2025
سێشەممە 11ـی شوبات، کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر، لە یاریی چوونی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ، مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری ریال مەدرید دەکات.
لە 19ـی هەمان مانگ لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆف، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانە ئینگلیزییەکە دەکات.