عێراقکوردستان

دوو یاریزانی سەرەکی هەولێر بۆ یارییەکەی نەورۆز بێبەش دەبن

رێبین سۆلاقا بۆ یارییەکە ئامادەیە

Yariga App

یاریگا –

بۆ یارییەکەی بەرامبەر نەورۆز کە بریارە سبەی لە سلێمانی بکرێت، هەولێر لە توانای دوو یاریزانی سەرەکی بێبەش دەبێت.

دووشەممە ( 10ـی شوباتی 2025 ) لە یاریگای نەورۆز و لە گەڕی 19ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کاتژمێر 2ـی دوای نیوەڕۆ نەورۆز و هەولێر رووبەرووی یەکتر دەبنەوە، تۆڕی وەرزشی یاریگا زانێویەتی بۆ ئەم یارییە رێبین سۆلاقا یاریزانی نوێی هەولێر ناوی لە پێکهاتەی یاریزانانی هەولێر دەبێت و تا ئێستاش ئامادەبوونی هالیسۆن پادیلها بەرگریکاری بەرازیلی بۆ یارییەکە یەکلایی نەکراوەتەوە.

هەولێر لە توانای هیلیۆ مۆنتێڕۆی بەرگریکاری بەرازیلی بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو، یوسف بن سۆدەی هێرشبەری تونسی تیپەکەی بە هۆی وەرگرتنی پێنج کارتی زەردەوە بێبەش دەبێت، لە بەرامبەردا تەنها عیماد عیسای گۆڵپارێزی نەورۆز بەهۆی پێکانەوە ناتوانێ بەشداری یارییەکە بکات.

نەورۆز و هەولێر تا ئێستا شەش یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، نەورۆز دوو یاریی براوە بووە و هەولێریش یەک یاریی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و لە سێ یارییشدا یەکسان بوونە، هەر یەکەیان 10 گۆڵیشیان بەرامبەر یەکتر کردووە.

سوور پۆشەکانی سلێمانی 23 خاڵیان هەیە و لە ریزبەندی 13ـەم دێن، کوڕانی قەڵا و منارەش بە 28 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button