ئیسپانیاگرنگترین

جگە لە سیمیۆنی یاریزانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادە نەبوون رێز لە مارسیلۆ بگرن 🎥

Yariga App

یاریگا –

جگە لە سیمیۆنی یاریزانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئامادە نەبوون رێز لە مارسیلۆ بگرن، لە ساتی ماڵئاواییکردنی بەرگریکارەکەی ریال مەدرید نەوەستان.

پێش دەستپێکی یاریی دێربی مەدرید یاریزانانی ریال مەدرید و هاندەرانی یانەکە لە رێوڕەسمێکی خێرا و بچووکدا ماڵئاواییان لە مارسیلۆ بەرگریکاری پێشووی یانەکە کرد، کە بەیەکجاریی بەرگریکارە بەڕازیلییەکە وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند.

جگە لە دیێگۆ سیمیۆنی راهێنەری ئەرجەنتینی، یاریزانەکانی ئاتلێتیکۆ مەدرید بەشداریی رێوڕەسمەکەی مارسیلۆیان نەکرد، کە لوکا مۆدریچ کاپتنی ریال مەدرید درێسێک و لاپچینێکی بەدیاریی بە مارسیلۆ بەخشی، سیمیۆنی پێچەوانەی یاریزانەکانی یانەکەی چەپڵەی بۆ مارسیلۆ لێدا، لەکاتێکدا ئەو بەرگریکارە ساڵانێکی زۆر بوو رکابەرێکی سەرسەختی رۆخی بلانکۆس و راهێنەرە ئەرجەنتینییەکە بوو.

جگە لە دیێگۆ سیمیۆنی، تەواوی یاریزانانی ئاتلێتیکۆ مەدرید و بەرپرسانی یانەکە چەپڵەیان بۆ مارسیلۆ لێنەدا و بۆ ماڵئاواییکردن لەو ئەستێرەی بەڕازیلییە نەوەستان.

Image

 

بابەتی زیاتر

Back to top button