چامپیۆنزلیگگرنگترین

ناوبژیوانی یارییەکەی مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید دەستنیشانکرا

هەرگیز ریال مەدرید لەگەڵ ئەم ناوبژیوانە فەڕەنسییە نەدۆڕاوە

Yariga App

یاریگا –

كلێمینت تورپین بە ناوبژیوانی یاریی نێوان مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید دەستنیشانكرا.

بەفەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاندووە، کلیمێنت تورپین ناوبژیوانی فەڕەنسی وەکو ناوبژیوانی یاریی رۆژی شێشەممە لە پاشکۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکراوە، کە هەرگیز ریال مەدرید لەگەڵ ئەو ناوبژیوانە تووشی شکست نەبووە.

ریال مەدرید لەگەڵ تورپین لە حەفت یاری شەش بردنەوە و یەکسانبوونێکی بەدەستهێناوە، کە ئەو ناوبژیوانە 42 ساڵانە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2022ـی بەڕێوەبرد کە ریال مەدرید ئەو یارییەی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە لیڤەرپوول بردەوە و مێرەنگی بووە پاڵەوانی ئەوروپا.

رۆژی سێشەممە لە پاشکۆی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ کاتژمیر 23:00 مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداریی ریال مەدرید دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button