![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/GettyImages-2198415426.jpg-780x470.webp)
یاریگا –
رووداوە پڕ مشتومڕەکانی ناوبژیوانانی لالیگا و بەتایبەت لە یارییەکانی ریال مەدرید ئاڵۆزییەکی بێوێنەیان دروستکردووە.
لە یاریی لووتکەی گەڕی 23ی لالیگا لە نێوان ریال مەدرید و ئاتلێتیکۆ مەدرید 1-1، ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ ئاتلێتی هەژمارکرد و بڕیارەکەی کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.
رۆژنامەی مارکا لە ماوەیەکی پێوانەییدا، وردەکاریی ریکۆردی دەنگی ژووری ڤار و ناوبژیوانی یارییەکەی ئاشکراکرد، ئەمەش لە کاتێکدایە، یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا لە چەند رۆژی رابردوودا، رەتیکردەوە وردەکاری پەیوەندی نێوان ناوبژیوان و ژووری ڤاری یارییەکەی نێوان ئیسپانیۆل و ریال مەدرید ئاشکرا بکات.
بەڵام، لەگەڵ تەواوبوونی یاریی دێربی مەدرید، گفتوگۆی نێوان سێزار سۆتۆ گرادۆ، ناوبژیوانی یاریی و ریکاردۆ دی بۆرگۆس، ناوبژیوانی ژووری ڤار بڵاوکرایەوە، ئەمەش پرسیاری زۆری لای هاندەرانی ریال مەدرید دروتسکردووە، بۆچی گفتوگۆی یارییەکەی ئیسپانیۆل بڵاونەکرایەوە و ئەمەش لە ماوەیەکی پێوانەییدا ئاشکراکرا.
وردەکاریی بڕیاری ڤار بە هەژمارکردنی لێدانی سزا بۆ ئیسپانیۆل بەمشێوەیە بوو، یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤار، ناوبژیوانی یارییەکەی بانگ کرد، تاوەکو هەڵسەنگاندن بۆ پێکدانانی نێوان ئۆرێلیەن چوامینی و ساموێڵ لینۆ بکەن.
تکایە وێنەکە بوەستێنە، تاوەکو بەتەواوی بیبینم، ئێستا لە کامێرایەکی دیکەش بۆت ئامادە دەکەم، تاوەکو پێلێنانەکە بەڕوونی ببینیت.
دوای بینینی پێکدادانەکە لە چەندین کامێرای جیاوازەوە، ناوبژیوان بڕیاری هەژمارکردنی لێدانی سزایدا و بە ناوبژیوانی ڤاری گوت
لێدانە سزاکە هەژمار دەکەم، بەڵام بەبێ ئەوەی کارتی زەردی پێبدەم، باشە؟
یەکسانبوونی دوو گەورەکەی مەدرید، لە بەرژەوەندی راستەوخۆی بارسێلۆنادایە، کە ئەمشەو لە یاریگای رامۆن سانچێز پیزخوان رووبەڕووی سێڤییا دەبێتەوە.