![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/IMG_4869-780x470.jpeg)
یاریگا –
دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئەرجەنتینی یانەی ئاتلێتیكۆ مەدریدی ئیسپانی ستایشی ئاستی یانەی بارسێلۆنا دەكات.
شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوولا یەكسان بوو، لە میانی یارییەكانی گەڕی 23ی لالیگای ئیسپانیا.
گۆڵەكەی ئاتلێتیكۆ مەدرید لەلایەن خولیان ئالڤارێز لە خولەكی35 بە لێدانی سزا كردی و كیلیان ئێمباپێ لە خولەكی 50 گۆڵی یەكسان بوونی مەدریدی كردەوە.
Empate en el Santiago Bernabéu. pic.twitter.com/6b5ChBkoQy
— Atlético de Madrid (@Atleti) February 8, 2025
لە دوای یارییەكە دیێگۆ سیمیۆنی گوتی:
لە گێمی یەكەمدا دەكرا باشتر مامەڵە لەگەڵ هێرشە هەڵگەڕاوەكاندا بكەین، گێمی دووەم جیاوازتر بوو.
پێم وابوو دۆخێک هەیە كە پێوویستی بە چارەسەرە، ئەمەش وایكرد یارییەكە بە یەكسان بوون كۆتایی بێت، هەرچەندە لە چەندین ساتی یارییەكەدا وادیاربوو كە ئێمە براوە دەبین.
كاتێك سۆرلۆت و كۆرێیا چوونە نێو یاریگا سیستەمی بەرگریمان پەیڕەوكرد، چونكە ئەوان باشتر هێرشیان دەبرد.
بەپێی بڕیارەكانی، ناوبژیوان بە باشی مامەڵەی لەگەڵ یارییەكەدا كرد، بۆ هەندێك كەس سێبایۆس شایستەی كارتی سوور بوو بۆ هەندێكی دیكەش شایستەی نەبوو.
لە یاریی ئاتلێتیک بیلباو و جیڕۆنادا لێدانێكی سزای هاوشێوە هەبوو، ناوبژیوان گەڕایەوە ڤار و لێدانی سزا هەژماركرا.
هێشتا پێموایە بارسێلۆنا باشترین تیمە، زۆر بە باشی هێرش دەبەن، یاریزانەكانی خێران، بە كۆمەڵ یارییەكی زۆر باش دەكەن.
با بزانین بارسێلۆنا لە سێڤییا دەباتەوە، ئەگەر ئەوە رووبدات، ركابەری بۆ بەدەستهێنانی پلەی یەكەم توندتر دەبێت و ركابەرییەكە بەهێزتر دەبێت.
وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 23:00 سێڤییا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات.