ئیسپانیاگرنگترین

كارلۆ ئانچێلۆتی: نامەوێت باسی ناوبژیوان بكەم

كارلۆ لە ناوبژیوانی دێربی توڕەیە

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە ئاستی ناوبژیوانی دێربی مەدرید ناڕازی بووە.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئاتلێتیكۆ مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوولا یەكسان بوو، لە میانی یارییەكانی گەڕی 23ی لالیگای ئیسپانیا.

گۆڵەكەی ئاتلێتیكۆ مەدرید لەلایەن خولیان ئالڤارێز لە خولەكی35 بە لێدانی سزا كردی و كیلیان ئێمباپێ لە خولەكی 50 گۆڵی یەكسان بوونی مەدریدی كردەوە.


لە دوای یارییەكە كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:

لێدانی سزا؟ پرسیاری داهاتوو تكایە، نامەوێت باسی ناوبژیوان بكەم.

لێدانە سزاكە رێڕەوی یارییەكەی گۆڕی، پێش لێدانی سزا و دوای لێدانەكە شتەكان جیاوازییان هەبوو.

گێمی دووەم ئاستێكی باشمان پێشكەشكرد، بەڵام گێمی یەكەم خاو بووین، بە ئاستمان دڵخۆشین، ئاستێكی باشمان پێشكەشكرد و هێشتا لە پێشەنگی ریزبەندین.

ئامانجمان ئەوەیە پلانێكی گونجاو بۆ یاریی سیتی دابنێین، هیچ هەلێك نەدەین بە دەستەوە و ئاستێكی باش پێشكەش بكەین.

ئاسێنسیۆ و چوامینی ئاستێكی بەرزیان پێشكەشكرد.

رۆژی سێشەممەی داهاتوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات، لە میانی یارییەكانی پاشكۆی چامپیۆنزلیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button