عێراقکوردستان

یاریی لووتکەی نێوان زەوڕ او شوڕتە لە بەرژەوەندی دهۆک و زاخۆ کۆتایی هات

دۆخەکە گونجاوە بۆ ئەوەی زاخۆ و دهۆک پلەی یەکەم و دووەم بەدەست بهێنن

Yariga App

یاریگا –

یاریی لووتکەی نێوان زەوڕا و شوڕتە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات و بەمەش دەرفەت بە زاخۆ و دهۆک دەدات مێژوو تۆمار بکەن.

دوای ئەوەی زەوڕا و شوڕتە لە یاریی لووتکەی گەڕی 19ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق بەبێ گۆڵ کۆتایی هات، دەرفەت لە بەردەم زاخۆ هەیە کە بەسەرکەوتن لە یارییەکەی بەرامبەر قاسم بە فەرمی بە ریزبەندی یەکەم و وەک پاڵەوانی قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق خۆی بناسێنێت و کۆی خاڵەکانی بکاتە 38 خاڵ.

شوڕتە یارییەکی دواخراوی هەیە بەرامبەر نەفتی بەسڕە، لە ئەگەری یەکسان بوون یاخود شکستی لەم یارییە و سەرکەوتنی دهۆک بەرامبەر نەفت و سەرکەوتنی لە یارییە دواخراوەکەی بەرامبەر تەڵەبە، بە فەرمی دهۆک ریزبەندی دووەم وەردەگرێت کە بەمەش هەر دوو یانەکەی بادینان مێژوو بۆ خۆیان و کوردستان تۆمار دەکەن.

بردنەوەی دهۆک لە دوو یاریی داهاتوودا بەبێ ئاوڕدانەوە لە ئەنجامی زاخۆ و شوڕتە هەڵۆکانی چیا بە ریزبەندی سێیەم کۆتایی بە قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەهێنن و تەنها یەک خاڵیش لەو یانەیە دوور دەبن کە ریزبەندی یەکەم وەردەگرێت.

دهۆک 31 خاڵی هەیە لە ریزبەندی پێنجەم دێت و بە سەرکەوتنی بەرامبەر نەفت و تەڵەبە خاڵەکانی دەبێتە 37 خاڵ، زاخۆ 35 خاڵی هەیە لە ریزبەندی سێیەمە و بە بردنەوەی لە قاسم دەبێتە 38 خاڵ و ریزبەندی یەکەم وەردەگرێت.

ریزبەندی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق

بابەتی زیاتر

Back to top button