ئینگلتەراگرنگترین

ئامۆریم مشتومڕەکەی یەکلاکردەوە و دانی بە راستی حاڵەتی گۆڵەکەی ماگوایەردا نا

Yariga App

یاریگا –

روبن ئامۆریم کۆتایی بە مشتومڕی راست و دروستی گۆڵەکەی دوێنێ شەوی هاری ماگوایەردا هێنا کە لە شەوی رابردوو لە لێیستەر سیتی تۆماریکرد.

مانچێستەر یونایتد لە یاریگای خۆیان میوانداریی ڕێویەکانی بەریتانیای کرد و لە خولەکی 93ی یارییەکە ماگوایەر بە لێدانێکی سەر پەڕینەوەی بۆ قۆناخی داهاتووی کوڕانی راهێنەرە پۆرتوگالییەکە مسۆگەرکرد.

دیمەنی گۆڵەکە:

ڤیدیۆ: گۆڵە کوشندەکەی ماگوایەر

ئەو گۆڵە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە بەهۆی حاڵەتی ئۆفسایدەوە، تا کار گەشتە لێدوانی روود ڤانیستێلڕۆی راهێنەری لێیستەر و وتی یانەکەی لە سەردەمی ڤاردا دۆڕاوە و حاڵەتی ئۆفسایدەکە ملیمەتر نەبوو، بەڵکوو نیو مەترێک دەبوو.


لای خۆیەوە ئامۆریم هەمان بۆچوونی راهێنەرە هۆڵەندیەکەی هەبوو بەبێ ئەوەی نکوڵی لە حاڵەتەکە بکات و وتی

گۆڵەکە ئۆفساید بوو. لەو حاڵەتەدا ڤار دەبێت بوونی هەبێت بۆ پێچەوانەکردنەوەی بڕیارەکە. ئەوە بەلای تیمی دژبەر و ڤانیستێلڕویش زەحمەتە. لەم یارییە ئێمە خراپ بووین، تەنها گێمی دووەم هەندێ رۆحیەتمان پیشان دا. ئەنجامەکە باش بوو، بەڵام دەبێتە ئاستەکەش بەرەوپێشەوە ببەین.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button