ئینگلتەراگرنگترین

یارییە چارەنووسسازەکەی بەردەم پۆستێکۆگلو ئاشکراکرا

Yariga App

یاریگا –

وا دیارە ئارامیی یانەی تۆتنهام گەشتووەتە ئەوپەڕی سەبارەت بە ئەنجامە خراپەکانی یانەکە لەژێر سەرپەرشتی ئانج پۆستێکۆگلو.

سپێرز بە یەکێک لە خراپترین ماوەکانی خۆیاندا تێپەڕدەبن و ئەم وەرزەش پێناچێ هیچ نازناوێک بچننەوە دوای 15 ساڵ لە وشکەساڵیی.

یانەکە لە پرێمەرلیگ لە پلەی 14 دێت. پێرێ شەویش لە یاریی پێش کۆتایی زۆر بە خراپی 4-0 بە لیڤەرپوول دۆڕا ئەگەرچی یاریی چوونی 1-0 لە رێدز بردبووەوە. سبەی شەویش لە میانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا یاریی دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی GiveMeSportی ئینگلیزی، یانە لەندەنییەکە ئەنجامی یارییەکەی ئاستۆن ڤیلا دەکاتە کۆتا پێوەر بۆ بیرکردنەوە لە پۆستی راهێنەرە ئیسپانییەکە.

ئانج لە هاوینی 2023 بە گرێبەستێکی 4 وەرزە وەک یەکەمین راهێنەری ئوسترالی لە مێژووی پرێمەرلیگدا لەلایەن تۆتنهامەوە دەستنیشانکرا.

ئەگەرچی لە زۆر یارییدا لەم وەرزە ئاستی باشیان پیشانداوە، بەڵام یەکێک لە بەهانەکانی پۆستێکۆگلو زۆریی ژمارەی پێکانەکان بووە لە ریزی تیمەکەیدا.

تاکە پاڵەوانێتیەک توانیبێتیان خۆیان بسەلمێنن، یۆرۆپالیگە کە بە پلەی چوار راستەوخۆ سەرکەوتوون بۆ قۆناخی 16، بەڵام پێناچێ بەرپرسانی یانەکە تا ئەوکات چاوەڕێ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button