عێراقکوردستان

ژیلوان حەمەد بۆ یارییەکەی بەرامبەر قاسم ئامادە دەبێت

زاخۆ لەبەردەم گرێ کوێرەی قاسم دایە

Yariga App

یاریگا –

ژیلوان حەمەد هێرشبەری زاخۆ بۆ یارییەکەی بەرامبەر قاسم ئامادە دەبێت و بۆ یەکەمجار لە خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی دەکات.

یەک شەممە ( 9ـی شوباتی 2025 ) کاتژمێر 7:30ـی شەو لە گەڕی 19ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق زاخۆ میوانداری قاسم دەکات، بۆ ئەم یارییە ژیوان حەمەد و مەهدی ساڵح دوای پەیوەندیکردنیان بە زاخۆ لە گواستنەوەی زستانە بۆ یەکەمجار ئامادە دەبن و ناویان لە لیستی یاریزانانی یارییەکە تۆمار دەکرێت.

زاخۆ و قاسم تا ئێستا هەشت یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە لە خولەکانی عێراق، زاخۆ نەیتوانیوە هیچ یارییەک لە قاسم بباتەوە و لە شەش یارییدا یەکسان بوونە و دوو یارییش قاسم سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، لە یارییەکی جامی عێراقیش قاسم بە لێدانی یەکلاکەرەوە براوە بووە.

لە ئەگەری سەرکەوتنی زاخۆ، کوڕانی خابوور بە پێشەنگی ریزبەندی یەکەم و وەک پاڵەوان کۆتایی بە قۆناخی یەکەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەهێنن تایبەت دوای یەکسان بوونی زەوڕا و شوڕتە، قاسم ئەم وەرزە ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات و بە 28 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەمی خولەکە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button