یاریزانە دیارەکانی بارسێلۆنا رۆڵیان هەبووە لە نەگواستنەوەی راشفۆرد بۆ یانەکەیان
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/flick-rashford-780x470.webp)
یاریگا –
لە مێرکاتۆی زستانەدا مارکوس راشفۆرد بەهۆی ئەو دۆخەی لە مانچێستەر یونایتد هەیبوو بەهۆی پشتگوێخستنیەوە لەلایەن روبن ئامۆریم، ئەو یاریزانە یەکێک بوو لە زۆرترین ئەو ئەو ئەستێرە دیارانەی ئەروپا کە سەواو مامەڵەی گەرمی لەسەردەکرا.
بارسێلۆنا یەکێک بوو لە رکابەرە هەرە قورسەکان کە دەیویست بەخواستن بیگوازێتەوە کە دەگوترا تەنها مووچە بەرزەکەی یاریزانکەی رێگربوو. ئێستا پێگەی El Nacionalی ئیسپانیی زانیاریی نوێی ئاشکراکردووە و باس لە رۆڵی یاریزانانی بلاوگرانا دەکات لەپشت قایلکردنی هانزی فلیکەوە بۆ نەهێنانی مارکوس.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، هەرچەندە راشفۆرد خۆی پێشکەشی خوان لاپۆرتای سەرۆک و دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی کردبوو، هەروەها فلیکیش ئەو یاریزانەی دەویست بۆ زیاترکردنی بژاردەکانی هێرشبەریی، بەڵام هەریەکە لە گاڤی، پێدری و فێرمین لۆپێز ئامۆژگارییان داوە بە راهێنەرە ئەڵمانییەکە ئەو ئەو یاریزانە نەگوازێتەوە بۆ بارسا.
وەک سەرچاوەکە نووسیویەتی، ئەو سێ ئەستێرەیەی کەتەلۆنییەکان دەیانزانی لەباری هاتنی مارکوسدا ئەوا بە ئەگەرێکی چاوەڕوانکراوەوە فێران تۆرێس دەکرایە قوربانیی گواستنەوەکە.
لەلایەکی دیکەوە دۆخی مانەوەی دۆخی ئانسو فاتیش وەک خۆی کە بڕیاریدابوو بارسا جێنەهێڵێت، یەکێکی دیکە بوو لە لەمپەرەکانی بەردەم پرۆسەی گواستنەوەی یاریزانە ئینگلیزییەکە.
سەرەنجام لەنێو سەرجەم رکابەرەکاندا یانەی ئاستۆن ڤێلا ئەو یاریزانەی بەخواستن لە مان یونایتد گواستەوە بە دابینکردنی 75%ی مووچەکەی لەگەڵ مەرجی کڕینەوەی لە کۆتایی وەرزەکە بە بەهای 40 ملیۆن پاوەند.