![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/fati-780x470.jpg)
یاریگا –
ئانسو فاتی لە سەختترین کاتەکانی خۆی دا بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی.
سەرەتای دەرکەوتنی لە تیمی یەکەمی بارسێلۆنا، لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی 20121 بە باوەڕبوون بە تواناکانی کاتێک فاتی ئەوکات وەک لاوێکی بەهرەمەند خۆی بە جیهان ناسی و درێسی ژمارە 10 بەخشرا بە یاریزانە 18 ساڵانەکەی ئەوکات. بەڵام وردە وردە تواناکانی بە هۆکاری جیاواز رووی لە داکشان کرد و تا ئێستا گەشتووەتە ئەوەی وەک یاریزانی یەدەکیش مامەڵەی لەگەڵدا نەکرێت. بەجۆرێک، وەرزی رابردووی بەخواستن لەگەڵ یانەی برایتن بەسەربرد و، ئەم وەرزەش بەتەواوەتی لەلایەن هانزی فلیکەوە پشتگوێخراوە و تەنها لە 186 خولەکدا بەشداریپێکراوە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تۆزێک پێش ئێستا فابریزۆ رۆمانۆ بڵاویکردەوە، ئانسو لە ئێستادا نایەوێ بیر لە ئۆفەرەکانی خولی تورکی و هەر وڵاتێکی دیکە بکاتەوە و بیرکردنەوەی هەروەک مانگی رابردوو وایە کە لە گەرمەی بازاڕی گواستنەوەکاندا بیری لە جێهێشتنی بارسا نەکردەوە.
ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە ئێستا هۆشی تەواوی هێرشبەرە ئیسپانییەکە لەسەر بارسێلۆنایە و تا کۆتایی وەرزەکەش بەو شێوە دەمێنێتەوە تا ئەوکات جارێکیتر بارودۆخی هەڵدەسەنگێنرێتەوە.
🚨🔵🔴 Ansu Fati has no intention to consider any bids now from Turkey or any other country, same as in January.
Full focus on Barça until the end of the season and then his situation will be re-assessed. pic.twitter.com/74pjAtAFwh
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 8, 2025